یەكێتی كۆتایی بە چی دەهێنێت؟

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە و هەموو ئەو گلەیی و گازندانەی كە لەسەر هەڵبژاردن هەبوون نەماوە و ئەوەش وایكرد هەندێك لایەن سەخڵەت بن.

راشیگەیاند، ئەمجارە گۆڕانكاریی مسۆگەرە و یەكێتی دەنگی باش دەهێنێت و دەیەوێت كۆتایی بە گەندەڵی بهێنێت و كۆتایی بە قۆرخكاری و تاكڕەوی لە دەسەڵات بهێنێت و دەبێت ئازادیی رادەربڕین هەبێت و لەهەمانكاتدا كۆتایی بە پاڵاوگەی نایاسایی دەهێنێت كە زیانی بە تەندروستیی هاوڵاتییان گەیاندووە.
راشیگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە حكومەت بەدەست لایەنێك بووە گۆڕانكاری نەكراوە، لەكاتێكدا ئەو ماوەیەی یەكێتی حكومڕانی كردووە توانی بودجە بهێنێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكات، تواناسازی دەستپێكرد و شەڕی دژی گەندەڵی دەستپێكرد و ئەوەش سەرجەمیان هەوڵی یەكێتی بوون لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان .

وتیشی، “لە رابردوو توانرا كەركوك سەوز بكرێت و پارێزگار بۆ كورد بگەڕێندرێتەوە و لە نەینەوا توانرا پارێزگاری لە دەنگەكانی یەكێتی بكرێت و یاسای هەڵبژاردن گۆڕدرا، هەرچی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی پێشتر وتویەتی جێبەجێیكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share