بە ڤیدیۆ.. شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندێكی كوردستان

لە گوندێكی قەزای خەبات، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، تەقەیەكی زۆر كرا و پۆلیس ڕوونكردنەوە دەدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر کێشەی زەویوزار لە گوندی چەمەدووبزی سنووی قەزای خەبات، کێشە لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، دواتر پەرەیسەند و بەشەڕهاتن و سەریكێشا بۆ شەڕەتەقە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی خەبات لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێت، هیچ کەسێک بریندارنەبووە، بارودۆخەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، تا ئێستا بەهۆی شەڕەكەوە كەس دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share