وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەمكردەوە

وەزارەتی ناوخۆ، دەوامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو پۆست دەكات بە سێ پۆست، واتا 24 كاتژمێر لە دەوام و 48 كاتژمێر لە پشوودا دەبن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە لە 22ی9ی2024، دەرچووە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، دەوامی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو پۆست كرا بە سێ پۆست، واتا 24 كاتژمێر لە دەوام و 48 كاتژمێر لە پشوودا دەبن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیارەكە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە دەوامیان رۆژانە لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆیە.

بابەتی پێشتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كوژرانی حەسەن نەسروڵا

بابەتی دواتر

خوێندنگەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share