پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كوژرانی حەسەن نەسروڵا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا دەڵێت، “بەخەمێكی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدكردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت”.

هەر لەپەیامەكەیدا هاتووە، لە كاتێكدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەكەین بەهۆی ئەم كۆستە گەورەیەوە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەكە”.

دەشڵێت، “هەروەها داوا لە هەموولایەنەكان دەكەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەكە لە جەنگێكی فراوان بەدووربگیرێت و هەروەها سەركۆنەی ئەم كار و تاوانانە دەكەین كە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتییانی مەدەنی و تیرۆركردنی سەركردەكان دەیانكات و خوای گەورە لە شەهیدەكان خۆشبێت و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆشنبیریی سلێمانی: سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاروایە سەرەتای ساڵی ئایندە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سلێمانی بەڕێوەبچێت. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share