كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا لەلایەن حزبەكەیەوە پشتڕاستكرایەوە

حزبوڵای لوبنانی كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا-ی پشتڕاستكردەوە.

پاش چەند كاتژمێرێك بێدەنگی، حزبوڵا ئەمڕۆ كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا-ی ئەمینداری گشتی راگەیاند و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، سەركردایەتییەكەی بەڵێنی درێژەدان بە “جیهاد بۆ رووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پاڵپشتیی غەززە و فەڵەستین و پارێزگاری لە لوبنان و گەلەكەی دەدات”.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكی رەسمیدا كوژرانی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا و عەلی كركی، سەركردەی ئەو حزبە راگەیاند.

بە چەند خولەكێك بەر لە راگەیەندراوەكەش، میدیاكانی ئیسرائیل لە زاری دەزگا ئەمنییەكانی ئیسرائیلەوە بڵاویانكردەوە كە بەڵگە هەیە لەسەر ئەوەی حەسەن نەسڕوڵا لەو بۆردومانەدا كوژراوە كە شەوی رابردوو كرایەسەر لوبنان.

شەوی رابردوو راستەوخۆ دوای ئەنجامدانی بۆردومانێكی ئاسمانیی چڕ بۆسەر بارەگای سەرەكیی حزبوڵا لە بەیروت، هەواڵی جیاجیا دەربارەی چارەنووسی ئەمینداری گشتیی حزبە لوبنانییەكە بڵاوكرایەوە.

دواتریش میدیا ئیسرائیلی و رۆژئاواییەكان بڵاویانكردەوە نەسڕوڵا لەو بۆردومانانەدا كراوەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

رێكخراوێك "چەواشەكارییەكان"ی كەناڵێكی پارتی رەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

سێ رۆژ ماتەمی گشتی لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share