سعودیە ئاسانکاری بۆ عومرەکاران دەکات

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە هەر وڵاتێکەوە بچێتە سعودیە ڕێگەی پێدەدرێت عومرە ئەنجامبدات.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، هەرکەسێک بە هەر ڤیزایەک ئەگەر گەشتکردن بێت یەن هەر جۆرێکی دیکە لە وڵاتانی جیهانەوە بچێتە سعودیە، دەتوانێت عومرە ئەنجامبدات، ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ڤیزای عومرەکردن تایبەتبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عومرەکار دەبێت بیمەی تەندروستیی گشتی بدات، کە لەناویاندا چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، ڕووداوە تایبەتی و کەسییەکان و مردن یان دواکەوتنی گەشتەکان دەگرێتەوە.

ڕێنماییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە لە وەرزی نوێی عومرەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، چوار وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێو پێنج گەورەترین جێبەجێكاری سزای لەسێدارەدانی جیهانن لە ساڵی 2020دا.…
Total
0
Share