عێراق و توركیا بڕیاری كۆتایی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە دەدەن

بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق و توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گفتوگۆكانیان دەستپێدەكەنەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی عێراق ئۆیل ریپۆرت لە زاری چوار بەرپرسی عێراقییەوە بڵاویكردووەتەوە، ھاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ پرسی نەوتی هەرێم سەردانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات.
هەر پەیوەست بە دۆسییەی نەوتی هەرێم ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق هەفتەی داهاتوو بۆ هەمان بابەت دەچێتە توركیا.

لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە و ئەو بڕیارەش لەلایەن دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە دەركراوە، تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پێشوو: باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە پێكهێنانی حكومەت بەبێ ڕەوتی سەدر سەركەوتوو نابێت و دەڵێت، باشترین بژاردە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێم چاوەڕێی بە‌غدادە تەمویلی مووچە بکات و بەغدادیش چاوەڕێی 120 ملیارەکەی هەرێمە

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقە تاوەکو 120 ملیارەکە بنێرێت، بەغدادیش چاوەڕێی داهاتی نانەوتیی…
Total
0
Share