سوپای پاسداران ژمارەیەك موشەكی بالیستی نمایشكرد

سوپای پاسدارانی ئێران، ژمارەیەك موشەكی بالیستی لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە نمایشكرد.

ئەمرۆ چوارشەممە 10ی شوبات، سوپای پاسدارانی ئێران لە “یادی 42 ساڵەی سەركەوتنی شۆڕشی ئێرانی”دا سێ جۆر موشەكی بالیستی لە تارانی پایتەختی ئێران نمایشكرد.

ئاژانسی فارس-ی ئێرانی ئاشكرایكردووە، “هێزی ئاسمانی سەربە سوپای پاسداران، موشەكەكانی (ذوالفقار بصير، دزفول و قيام)ی نمایشكرد”.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، موشەكی “ذوالفقار بصیر” نوێترین جۆری موشەكی زولفیقارە، كە دەگاتە دووری 700 كیلۆمەتر و چەند تایبەتمەندییەكی تێدایە و “دەتوانێت كەشتیی دوژمن لە دەریادا تێكبشكێنێت”.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، موشەكی “دزفول” جۆرێكی تایبەتی زولفیقارە و تا دووری هەزار كیلۆمەتر دەڕوات، موشەكی “قيام”یش تا دووری 800 كیلمەتر دەڕوات و كڵاوەی جەنگی پێوەیە، ئەو جۆرەیە كە “بنكەی سەربازیی عەین ئەسەدی پێكاوە لە عێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
زیاتر ببینە

كۆشكى سپی: به‌هۆی تره‌مپه‌وه‌ ئێران توانا ئه‌تۆمییه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی توانا ئەتۆمییه‌كانى ئێران و خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، به‌هۆی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ…
زیاتر ببینە

ڕێکخراوەکانی هاریکاری: ئەوەی ئەفغانستان بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی پێویستییەتی خۆراک نییە

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور هۆشداریی توند لەبارەی قەیرانی هەژاری و برسێتی لە ئەفغانستان دەدات و ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا…
Total
0
Share