بۆ پیاوان بەتایبەتی.. فلچەی ددان لە شێرپەنجە دەتپارێزێت

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی هەندێك جۆری بەكتریا كە لە دەمدا گەشەدەكات، دەشێت مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی جۆراوجۆر لەنێویشیاندا سەر و مل زیادبكات، دەشڵێت، گرنگیدان بە تەندروستیی ناودەم زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لێی.

شێرپەنجەی سەر و مل، كە لە دەم و لوت و قورگدا سەرهەڵدەدات و زیاددەكات، لەنێو زۆرترین نەخۆشییە باوەكاندایە لە ئەوروپا، ساڵانە زیاتر لە 150 هەزار تووشبوو دەستنیشان دەكرێت.

ئەم جۆرە شێرپەنجانە زیاتر كاریگەری لەسەر پیاوان دەبێت، دەشبێتەهۆی مردنی زیاتر لە نیوەی نەخۆشە تووشبووەكان لەماوەی پێنج ساڵدا.

توێژینەوە نوێیەكە، كە توێژەرانی زانكۆی نیویۆرك ئەنجامیانداوە و لە گۆڤاری “JAMA Oncology” بڵاوكراوەتەوە، دەلێت، 13 جۆر لە كۆی سەدان جۆری بەكتریا كە لەناو دەمی خەڵكدا هەن، پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە سەر و مل و بە رێژەیەك كە دەگاتە 30%.

سو یونگ كواك، توێژەر لە كۆلێجی پزیشكیی زانكۆی نیویۆرك دەڵێت، “ئەم جۆرە بەكتریایە، نیشانەیەكی زیندووە بۆ شارەزایان بۆ دیاریكردنی ئەو كەسانەی لەبەردەم مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەدان”.

توێژەران دەڵێن، ئەنجامی توێژینەوەكەیان هەمووان ئاگاداردەكاتەوە لەبارەی پێویستیی گرنگیدان بە تەندروستیی دەم.

ریچارد هایز، یەكێك لە ئامادەكارانی توێژینەوەك و مامۆستا لە كۆلێجی پزیشكیی زانكۆی نیویۆرك دەڵێت، پاككردنەوەی ددانت بە فلچە و پەت تەنها ناتپارێزێت لە نەخۆشییەكانی ددان و پوك، بەڵكو لە شێرپەنجەی سەر و ملیش دەتپارێزێت.

لەهەمان كاتدا شارەزایان رێنوێنی دەدەن بەو كەسانەی ترسیان هەیە لە تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجانە، پێویستە خواردنەوەی كحول و جگەرە و نێرگەلەكێشان كەمبكەنەوە، بەهۆی ئەوەی دوو هۆكاریی سەرەكین كە مەترسیی تووشبوون زیاددەكەن.

بابەتی پێشتر

وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق راگەیەندرا

بابەتی دواتر

سوودەکانی توێکڵی مۆز بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share