چاندنی دڵی بەراز بۆ مرۆڤ گرنگترینیانە
دیارترین پێشکەوتنە پزیشکییەکانی 2022

ساڵی 2022 شایەتی پێشهاتە پزیشکییە سەرنجڕاکێشەکانە، دوای ئەوەی پەتای Covid-19 بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی هەوڵە زانستییەکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ چڕبکرێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە.

زانایان و توێژەران کاتێکی زۆریان هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ناچاربوون دوایبخەن.

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا پێشکەوتن لە بواری چاودێریی تەندروستیدا بەرەوپێشدەچێت دوای ئەوەی ساڵانی ڕابردوو پێشکەوتنی گەورە تۆمارکرا لە چارەسەرکردن و دۆزینەوەی نەخۆشییەکان بە شێوەیەک کە پێشتر نەمانتوانیبوو بیکەین.

ئەمانەی خوارەوە دیارترین دەستکەوتەکانن لە بواری پزیشکی لە جیهان لە ماوەی ساڵی 2022دا:

دڵی بەرازێک بۆ مرۆڤ

لە یەکەم نەشتەرگەری لەمجۆرەدا، پزیشکانی نەشتەرگەریی ئەمریکی سەرکەوتوو بوون لە چاندنی دڵی بەرازی دەستکاریکراوی بۆماوەیی بۆ کەسێکی نەخۆش.

کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ئەمریکی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نەشتەرگەرییە کە لە مانگی یەکدا ئەنجامدراوە، بۆ یەکەمجار سەلماندی کە دڵی ئاژەڵ دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بژی بەبێ ئەوەی دەستبەجێ جەستە ڕەتیبکاتەوە.

لەو نەشتەرگەرییەدا کە ماوەی نۆ کاتژمێری خایاند، پزیشکەکان دڵی پیاوێکیان بە ناوی دەیڤید بینێت گۆڕی بە دڵی بەرازێک کە لە ڕووی بۆماوەییەوە دەستکاری کراوە و بە شێوەیەکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە گونجێنراوە.

هەرچەندە بینێت دوای دوو مانگ لە نەشتەرگەرییەکە گیانیلەدەستدا، بەڵام پزیشکەکان ئەم دەستێوەردانە نەشتەرگەرییەیان بە سەرکەوتوو زانی.

پێشتر جیهان شایەتحاڵی تاقیکردنەوەکانی چاندنی ئەندامەکانی ئاژەڵ بوو بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام نەخۆشەکان لە هەمان کاتی نەشتەرگەرییەکەدا جەستەیان رەتیدەکرتەوە و دەمردن.

بێنت کاندید بوو بۆ ئەم تاقیکردنەوە نوێیە تەنها لەبەر ئەوەی ڕووبەڕووی مردنێکی دڵنیا ببووەوە شایستەی چاندنی دڵی مرۆڤ نەبوو چونکە پزیشکەکان دڵنیابوون لە مردنی.

یەکەم چارەسەر بۆ ئیسکەلەرۆسیسی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک

لە مانگی ئەیلولدا، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا یەکەم دەرمانی پەسەند کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی نەخۆشی ئیسکلەرۆسیسی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک (ALS) بوون، کە لەکارکەوتنی پەلەکان و جەستەیە.

دەسەڵاتی فیدراڵی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دەرمانی “Reliefrio” ڕایگەیاند، دوای سەرکەوتنی لە کاتی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان لە خاوکردنەوەی تێکچوونی حاڵەتەکانی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی کوشندەیان هەیە، دەتوانرێت ڕێلیفرۆ لەڕێگەی دەمەوە وەک حەبێک بخورێت، هەروەها وەک شلە بە دەرزی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە دەدرێت.

بیلی دان، بەڕێوەبەری FDA رایگەیاندووە، ” ئەم ڕەزامەندییە بژاردەیەکی گرنگی دیکەی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشیی ALS دابیندەکات، کە نەخۆشییەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیان لە ئێستادا و چارەسەری نییە”  .

ئاماژەی بەوەشکردووە، “FDA پابەندە بە ئاسانکاریی بۆ پەرەپێدانی چارەسەری زیادە بۆ نەخۆشی ALS”.

بەپێی ئامارەکانی کلینیکی مایۆ ، ئیسکلەرۆزی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک نەخۆشییەکی پێشکەوتووی سیستەمی دەمارە، چونکە کاریگەری لەسەر خانە دەمارییەکانی مێشک و بڕبڕەی پشت هەیە، دەبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ماسولکەکان .

بەزۆری ئیسکلەرۆزی لایەنی ئامیۆتڕۆفیک لە دەست، پێ، یان کۆتاییەکانی جەستە دەست پێدەکات و دواتر بۆ بەشەکانی تری جەستە بڵاودەبێتەوە. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە و لەناوچوونی خانە دەمارییەکان، ماسولکەکان لاواز دەبن، ئەمەش لە کۆتاییدا کاریگەریت لەسەر جوین و قووتدان و قسەکردن و هەناسەدان دەبێت.

یەک ملیۆن چاندنی ئەندامەکانی جەستە بە سەرکەوتوویی

لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2022، ئەمریکا ئاهەنگی یەک ملیۆنەمین سەرکەوتنی چاندنی ئەندامە ڕەقەکانی مرۆڤی لەناو ئەو وڵاتەدا لە مێژووی پزیشکیی خۆۆیدا گێڕا.

بەپێی پێگەی هەواڵی ” USA Today “، یەکەم چاندنی ئەندامەکانی جەستە لە ئەمریکا لە ساڵی 1954 ئەنجامدرا، کاتێک ڕیچارد هێریک تەمەن 23 ساڵ گورچیلەی لە دووانەکەی ڕۆناڵد وەرگرت.

لە ساڵی 2021دا زیاتر لە 40 هەزار ئەندامی جەستەی مرۆڤ لە ئەمریکا چێندراون، بە ڕێژەی زیاتر لە 100 ئەندامی جەستە لە ڕۆژێکدا، بەپێی تۆڕە ئەمریکییەکە.

دەیڤید کلاسن، بەرپرسی سەرەکیی پزیشکی تۆڕی یەکگرتوو بۆ هاوبەشکردنی ئەندامەکانی جەستە، کە ڕێکخراوێکی زانستی و پەروەردەیی قازانج نەویستە، وتی بەم خێراییە، تەنها 25 ساڵ دەخایەنێت – و لەوانەیە کەمتریش بەهۆی داهێنانە پزیشکییەکان لە گەشەکردندا – بۆ گەیشتن بە ملیۆنێک چاندنی دیکە.

دووانەیەک کە لە کۆرپەی بەستوو لەدایکبوون لە کاتێکدا ماوەی 30 ساڵە هەڵگیراون

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری نیشتمانی بەخشینی کۆرپەلە، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و کۆرپەلە بەستووەکان هەڵدەگرێت کە لەلایەن خاوەنەکانیانەوە فڕێدراون، لە 31ی تشرینی یەکەمدا ویلایەتی ئۆریگۆن لە ئەمریکا شایەتحاڵی لەدایکبوونی دووانە بووە لە کۆرپەلەی بەستووی 30 ساڵ لەمەوبەر.

بەپێی سەنتەری نیشتمانیی بەخشینی کۆرپەلە، دووانەکان لەو کۆرپەلانە لەدایکبوون کە ڕەنگە درێژترین کۆرپەی بەستوو بێت کە ئەنجامەکەی لەدایکبوونی زیندوو بێت.

باوکی دووانەکان فیلیپ ڕیدگوای، کاتێک ئەو و هاوسەرەکەی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان، لیدیا و تیمۆسی لەباوەشگرتبوو و وتی، “شتێکی سەرسوڕهێنەر هەیە لەم بابەتەدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەمەنم پێنج ساڵ بوو کاتێک خودا ژیانی بە لیدیا و تیمۆسی بەخشی، بەو پێیەی لەو کاتەوە ئەو ژیانە پارێزراوە”.

یەکەمین چاندنی ریخۆڵەی سەرکەوتوویی لە جیهاندا

لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، بەرپرسانی تەندروستیی ئیسپانیا لە ناوچەی مەدرید ڕایانگەیاندبوو کە کچێکی تەمەن 13 مانگ یەکەمجار لە جیهاندا چاندنی ڕیخۆڵەی بۆ کراوە، کە لە کەسێک وەرگیرابوو کە دڵی لە لێدان کەوتووە.

خوێنێک کە لە تاقیگەیەکدا دروست دەکرێت

مانگی ڕابردوو توێژەران لە بەریتانیا تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیان دەستپێکرد، کە یەکەم تاقیکردنەوەی لەم جۆرەیە لە جیهاندا، بۆ پێدانی خوێنی دەستکرد بە خەڵک.

راشیانگەیاندووە، دوو نەخۆش لە بەریتانیا ژەمی زۆر کەم – یەکسانە بە دوو کەوچکی چێشت – خوێنی تاقیگەیییان وەرگرتووە لە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەیەکی فراوانتردا کە ئامانج لێی زانینی چۆنیەتیی کارکردنی ئەم خوێنە دەستکردەیە لە جەستەی مرۆڤدا.

توێژەران دەڵێن ئامانج جێگرەوەی خوێنبەخشینی ئاسایی مرۆڤ نییە، کە لە کاتی گواستنەوەی خوێنی ئاسایی وابەستە بە بەخشەرەکان بەردەوام دەبێت.

بەڵام ئەم تاقیکردنەوە نوێیە دەتوانێت ڕێگە بە زانایان بدات جۆرە خوێنێکی زۆر دەگمەن دروست بکەن کە دەستکەوتنیان سەختە و بۆ ئەو کەسانە پێویستە کە پشت بە گواستنەوەی خوێنی بەردەوام دەبەستن بۆ حاڵەتەکانی وەک نەخۆشییەکانی کەمخوێنی.

دواخستنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم

لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا دژەتەنی مۆنۆکلۆناڵی پەسەند کرد، کە ناوی (تێپلیزوماب)ە، کە دەتوانێت سەرهەڵدانی جۆری یەکەمی شەکرە بۆ ساڵانێک دوابخات.

چارەسەرەکە شلەیەکی ناو خوێنبەرە کە دەدرێت بەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە و تەمەنیان هەشت ساڵ و سەرووترن  بۆ ماوەی 14 ڕۆژ.

ئاماژە بەوەکراوە، “توانای دەرمانەکە بۆ دواخستنی دەستنیشانکردنی جۆری یەکەمی شەکرە، ڕەنگە نەخۆشەکان چەند مانگێک بۆ ساڵانێک ڕزگار بکات بەبێ ئەوەی بارگرانی نەخۆشییەکە هەڵبگرێت”.

پەنکریاسی دەستکرد

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەدان کەسی پێگەیشتوو و منداڵی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم لە ئینگلتەرا، پەنکریاسێکی دەستکردیان پێدرا، ئەمەش لە یەکەم تاقیکردنەوەدا لە جیهاندا لەلایەن دەزگای تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیاوە.

ئامێرە پێشەنگەکە ئەلگۆریتمێک بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی چەند ئەنسۆلین دەدرێت و ئاستی شەکری خوێن دەخوێنێتەوە بۆ ئەوەی جێگیر بێت .

دوای چاودێریکردنی بڕی پێویست ئەنسۆلین، پەنکریاسی دەستکرد کە لە تەنیشت لەشەوە دادەنرێت، ئەم بڕە دەردەدات بۆ ناو جەستە بەبێ ئەوەی پێویست بە پشکنینی خوێن بکات.

نەخشەکێشانی جینۆمی مرۆڤ

دواجار زانایان نەخشەکێشانی جینۆمی مرۆڤیان تەواو کرد دوای زیاتر لە دوو دەیە دوای تەواوکردنی یەکەم ڕەشنووسی، لە نیساندا زاناکان یەکەم نەخشەی تەواوەتی جینۆمی مرۆڤیان بڵاوکردەوە و ئەو ناوچانەیان تەواوکرد کە لە هەوڵەکانی پێشوودا بەجێهێڵدرابوون.

ڕەنگە ئەم هەوڵە ئومێدێکی نوێ لە بواری توێژینەوەی زانستیدا ببەخشێت بۆ بەڵگە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان کە دەبنە هۆی نەخۆشی و هەمەجۆریی بۆماوەیی لەنێو دانیشتوانی هەسارەکەدا.

زیرەکیی دەستکرد

زیرەکیی دەستکرد یەکێکە لە کاریگەرترین تەکنەلۆژیا نوێیەکان کە لە ساڵی 2022دا دیمەنی چاودێریی تەندروستی گۆڕی، بەپێی کۆمپانیای ” Proclinical ” کە تایبەتە بە توێژینەوە و پیشەسازییە پزیشکییەکان.

زیرەکیی دەستکرد زۆر بەسوودە کاتێک باس لە زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکان دەکرێت و خێراتر دەستنیشانکردنی ورد پشتڕاست بکرێتەوە. بۆ نموونە لە شێرپەنجەی مەمکی خانماندا، بەکارهێنانی AI وادەکات بتوانرێت پێداچوونەوە بە مەمۆگرافەکاندا بکرێت کە 30 هێندە خێراتر و بە وردی تا لەسەدا 99 دەستنیشانی دەکات.

هەروەها AI بەکاردەهێنرێت بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، ئەمەش ڕێگە بە دابینکەرانی چاوەدێریی تەندروستی دەدات کە کێشەی مەترسیدار بۆ سەر ژیان زووتر و لە قۆناغە چارەسەرکراوەکاندا دەستنیشان بکەن.

جگە لەوەش، AI یارمەتیی پزیشکان دەدات کە بەرنامەی چارەسەری گشتگیرتر دروست بکەن، ئەمەش ڕێگە بە نەخۆشەکان دەدات کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر بارودۆخەکانیان بەڕێوەببەن.

بابەتی پێشتر

نهێنی کریستیانۆی بچووک و ڕاستییەکان ئاشکراکران

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. ببینە بارهەڵگرێك چی لە تونێلی دەربەندیخان كردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
Total
0
Share