تەندروستیی دهۆک لە بارەی ئەو کەسەی گومان دەکرا جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای بێت ڕوونکردنەوە دەدات

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی لە بەریتانیا گەڕابووەوە و گومان دەکرا جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای بێت، دەرکەوت توشبووی COVID-19ەیە.

دوێنێ چوارشەممە، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “حاڵەتێکی گوماناوی لە دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە نموونەی پشکنینی ڕەوانەی هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە”.

لەو بارەیەوە دکتۆر عیسمەت، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “ئەو کەسەی گومان دەکرا توشبووی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بێت و لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانی دەرچوو، دەرکەوت توشبووی COVID-19ەیە نەک جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو هاوڵاتییە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرێت.

پێشتر وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تواناکانیان بۆ پشکنین بۆ جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا سنوردارە و لە هەوڵدان ئەوتوانایانەیان فراوان بکەن.

بابەتی پێشتر

بۆ یەكەمجارە لە 2011ەوە.. ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا زیادینەكردووە

بابەتی دواتر

پەیامە نهێنیەکانی بارسا.. تێر سپایدەرمان و ئەو بەهرەدارەی ئاڵای سپی هەڵناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share