وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق راگەیەندرا

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، عێراق و ئەمریکا بە رەسمی رایانگەیاند، تاوەکو مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی پێدێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە ماوەی 12 مانگدا دەبێت، کە لە مانگی ئەیلولی 2025 درەنگتر نەبێت.

گواستنەوە بۆ هاوبەشیی ئەمنی دووقۆڵی بە شێوەیەک کە پاڵپشتی هێزەکانی عێراق بکات و لەلایەکی دیکەشەوە، ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە سوریا تا مانگی ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبێت

هەر لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی عێراق و ئەمریکدا هاتووە، چاوەڕوانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتین بەگوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی.

بابەتی پێشتر

سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

بابەتی دواتر

بۆ پیاوان بەتایبەتی.. فلچەی ددان لە شێرپەنجە دەتپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت و هادی عامری كۆبوونەوە

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە و دۆخی عێراقیان تاوتوێكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری…
Total
0
Share