خانەوادەیەكی عێراقی لە سنووری لیتوانیا ڕزگاركرا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، خانەوادەیەكی عێراقییان لە سنووری لیتوانیا ڕزگاركردووە كە لە دۆخێكی دژواردا بوون.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەردەوامن لەهەماهەنگی و هەوڵەكانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بیلاڕوسیا و لیتوانیا بۆزانینی شوێنی ئەو كۆچبەرە عێراقییانەی كە لە سنووری هاوبەشی ئەو دوو وڵاتەن.

باسی لەوەشكردووە، لە چەند كاتژمێری ڕابردوو توانیویانە خانەوادەیەك لە سنووری ئەو دووڵاتە ڕزگار بكەن، كە لە دۆخێكی دژواردا بوون.

بەپێی دوایین ئامارەكان زیاتر لە هەزار و 500 عێراقی لە سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا، بەهۆی داخستنی سنوورەوە گیریان خواردووە و دەسەڵاتدارانی عێراقیش هاوكاریكردنی ئەو كۆچبەرانەی دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

لە مەخمور داعش هێرشیكردە سەر حەشدی شەعبی

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە سلێمانی دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 کازمی گەیشتە ئێران

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئێران، سەردانەکەی کازمی لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە و پرسەكانی…
Total
0
Share