جەعفەر شێخ مستەفا: گۆڕانکاریی ریشەیی لە هەرێم بووەتە پێویستییەکی قۆناغەکە

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، گۆڕانکاریی ریشەیی لە هەرێم بووەتە پێویستییەکی قۆناغەکە و ئەو كارەش بە یەكێتی دەكرێت.

جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، دەتوانین لەڕێی هەڵبژاردن و ناردنی نوێنەرانی دڵسۆز و راستەقینەی خەڵک بۆ پەرلەمان، بەشێوەیەکی ئاشتیانە شێوازی حوکمڕانی خۆمان بەرەو باشتر بگۆڕین، کە سەرەنجامەکەی حکومەتێکی خزمەتگوزاری ئەوتۆی لێبکەوێتەوە کە هاوڵاتییان لە مەینەتیی و بێ خزمەتگوزاریی رزگار بکات.

وتیشی، “گۆڕانکاریی ریشەیی لە هەرێم بووەتە پێویستییەکی قۆناغەکە و ئەوەش تەنها بە هێزێکی گەورە و بەرچاوڕوونی خاوەن روئیای ئایندەیی وەکو یەکێتی دەکرێت”.

ئەو وتانەی جەعفەر شێخ مستەفا ئەمڕۆ لە گوندی “باڕۆیی”ی ناوچەی قەرەداغ، لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدان و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی سنوورەکە.

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی باسی لەوەشكرد، سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتی شانازی بە کەسوکاری شەهیدانەوە دەکەن و هەرگیز فیداکاریی و قوربانیدانی دانیشتووانی ناوچەکانی بازیان و قەرەداغ بە گشتی و گوندی باڕۆیی بەتایبەتی لەیادناکەن و ئەوەی پێیان بکرێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناکەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین جوتیاران رەنج بەخەساربن

بابەتی دواتر

لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share