نەوزاد غەفوور: نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی بەشێك لە ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەدا دابەزیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

نەوزاد غەفوور، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەم ساتە وەختە نرخی بەشێك لە ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە لەوانە(برنج، دۆشاو و زەیت) كە ئەوەش پەیوەندیی دابەشكردنی بەردەوامی بەشەخۆراكی مانگانەوە هەبووە و وایكردووە خواست لەسەری كەمبكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو رێككەوتنەی ساڵی رابردوو بۆ هەناردەی دانەوێڵە لەسەر ئاستی ئەوروپا ئەنجامدراوە تاڕادەیەك كاریگەری هەبووە و هۆكارێك بووە بۆ دابەزینی نرخی ماددە خۆراكییەكان لە بازاڕەكاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share