قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین جوتیاران رەنج بەخەساربن

جێگری سەرۆك وەزیران پشتیوانی بۆ جوتیاران دەردەبڕێت و دەڵێت، ناهێڵین رەنج بەخەساربن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەرهەمە خۆماڵییەکان، بەرهەمی رەنج و ماندووبوون و زەحمەتەکانی چەندین مانگی جوتیارانی کوردستانە. بە کڕینی بەرهەمەکانیان ماندوێتیان دەحەسێتەوە و بە پشتگیریکردنیان ناهێڵین رەنج بە خەساربن.

وتیشی، “زۆر دڵخۆش بووم بە بەشداریکردن لە دووەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرهەمە خۆماڵییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین”.

جێگری سەرۆك وەزیران وێڕای دووپاتكردنەوەی پشتگیریكردنی جوتیاران بە هەموو تواناوە دەستخۆی لە یەك بە یەكی جوتیاران و رێکخەرانی فێستیڤاڵەكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share