لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار بەرەو کفری بەرامبەر ناحیەی رزگاری سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە جۆرەکانی نیسان ماکزیما و نیسان پاسفایندەر و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لە ئەنجامی رووداوەکەش سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی ماکزیماکا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان پاسفایندەرەکە برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتوون بەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکان لە ناحیەی رزگاری پێکیانداداوە، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی 1969 و 1999ن و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەویان لە رووداوەکەوە دەستپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share