بڕیاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەرکرا

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “بڕیاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ واژۆی لەسەرکرا”.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم واژۆی لەسەر بڕیاری بەگرێبەستبوونی 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ کرد .

دەشڵێت، وەزیری دارایی هەرێم گشتاندنیکرد بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئەوانیش دەینێرن بۆ پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

هاوکات، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا واژۆی لەسەر بڕیاری بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ کردووە.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: بەڵێ کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین جوتیاران رەنج بەخەساربن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share