کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ناڵێم ماڵئاوا بەڵکو دەڵێم بە نیازی دیدار.

ئێرڤن هیکس کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، “من بە هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێم ناڵێم ماڵئاوا دەڵێم بە نیازی دیدار، رێز لەو خۆشەویستی و باوەشە گەرمە دەگرم کە بۆ منتان کردەوە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هیکس دەڵێت، “ماوەی ئەو ساڵەی ئەرکەکەم لە هەرێمی کوردستان لەبیرنەکراوە، هیوای سەرکەوتن بۆ خەڵکی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەخوازم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردوو وە‌زارە‌تی دارایی عێراق و ھە‌رێم ئامادە‌ییان دە‌ربڕی بۆ جێبە‌جێكردنی یاسای بودجە‌

هەردوو وه‌‌زاره‌‌تی دارایی عێراق و ھه‌‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجەی 2021 ده‌ربڕی و بڕیاریشه‌ شاندی هەرێم…
Total
0
Share