بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: داوا لە شۆفێران دەكەم ئەگەر كامێراش نەبێت پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی سێشەممەوە 23 كامێرا جێگیرەكەی ناوشار دەخرێنەكار و دەشڵێت، ” داوا لە شۆفێران دەكەم ئەگەر كامێراش نەبێت پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن”.

ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، پێشتر ئەو كامێرا جێگیرانە كاریانكردووە و لە ماوەی رابردوودا بەهۆی نوێكردنەوەی سیستمەكەوە كاركردنیان راگیرابوون و لە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممەوە كامێرا جێگیرەكان دەخرێنەكار كە 23 كامێرای جێگیرن.

هاوكات بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پەیامێكی ئاراستەی شۆفێران كرد و وتیشی، “شوێنی كامێرا جێگیرەكان دیاریكراون و داوا لە شۆفێران دەكەم ئەگەر كامێراش نەبێت پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share