پارتی چەپی سوید پشتیوانیی خۆی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتدەكاتەوە

سەرۆكی پارتی چەپی سویدی پشتیوانیی خۆی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووپاتدەكاتەوە.

نوشی دادگۆستار، سەرۆكی پارتی چەپ لە سوید لە بەیاننامەیەكدا بەناوی پارتی چەپەوە پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆكی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووپاتکردەوە و دەڵێت، ”لەم پڕۆسە چارەنوسسازەدا پشتیوانی دەكەین”.

دەشڵێت، ”هەوڵە خۆبەخشەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ كۆمەڵگەیەكی گشتگیرتر و ئاوەدانتر، رەنگدانەوەی هەمان ئایدیا و بیركردنەوەی پارتی چەپی سویدییە و هیوادارین یەكێتی لەم هەڵبژاردنەدا سەركەوتن بەدەستبهێنێت و هەوڵەكانی ببێتە هۆی داهاتویەكی گەش بۆ هەموو كوردستانیان”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەمریکا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share