سەرۆکی ئەمریکا: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەری روودانی جەنگێکی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی بە ئاشتیانە کرد.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەگەری روودانی جەنگێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام ئەگەری یەکلایکردنەوەی ململانێکانیش بەهەمان شێوە ئەگەرێکی کراوەیە و تەواوی ناوچەکەش گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەردادێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”وڵاتانی عەرەبی ئامادەن رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بکەن ئەگەر ئەو وڵاتە هەندێک لە مەرجەکانی بگۆڕێت، لە کۆتاییدا چارەسەری کێشەی ئەو دوو وڵاتە گرنگە و رێگایەک و هەلێکیش هەیە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە”.

پێشتریش لە وتارەکەیدا سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە فراوان بوونی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و پەیامەکەی دووپاتکردەوە کە دەبێت رێککەوتنێکی دیبلۆماسی بکرێت بۆ ئەوەی ئەو جەنگە لە سەرتاسەری ئەو ناوچەیەدا روونەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”نزیكبوونەوەیە لە ئیسرائیل”‏
شیعە لە بەشداریی كازمی لە لوتكەكەی سعودیە نیگەرانە ‏

بەشداریكردنی مستەفا كازمی لە لوتكەكەی سعودیە، نیگەرانیی لای شیعەكانی عێراق دروستكردووە، پێیانوایە هەنگاوە بە ئاراستەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ…
Total
0
Share