بایەكی بەهێز هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، “پێشبینیدەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە و رۆژانی داهاتوو بای باكووری خۆرهەڵات ناسراو بەڕەشەبا لەكوردەواریدا لە ئاڕاستەی خۆرهەڵاتی ناوچەكانمانەوە چالاك بێت و دەستپێبكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی بەخێرایی مامناوەند و لەسەرخۆ دەستپێدەكات، بەڵام لە رۆژی هەینی و دواتر خێرایی زیاتردەبێت لە هەینی و رۆژانی تردا بە تایبەتی شەممە و یەكشەممە تادوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی دووشەممە ناو بەناو چالاكتردەبێت بەشێك كاتیش دەگاتە حاڵەتی بەهێزی لەناوچە جیاجیاكان.
دەڵێت “زۆرترین كاریگەریی لەسەر ئیدارەی راپەڕین و كۆیە و شاخاوییەكانی هەولێر و سنووری سلێمانی و بەشێكی گەرمیان دەبێت، لە ناوچەكانی تریش بوونی دەبێت بەخێرایی كەمتر، لەم ناوچانە خێرایی رەشەباكە 40 كیلۆمەتر تا سەرووی 80 كیلۆمەتر دێت لە كاتژمێرێكدا”.

سەبارەت بە دابەزینی پلەكانی گەرما روونیكردووەتەوە، لەمەودای ڕەشەباكەدا ئەو ناوچانەی بایەكەی بەسەردا چالاكە پلەكانی گەرما بە ڕێژەی 2 تا 4 پلە دادەبەزن لە كۆتایی رەشەباكەدا، دوای رەشەباكە هەور دێنەوە ناوچەكە ئەگەر هەیە باران و هەورە بروسكە ناوچەی جیا جیابگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا و شەقامێک داخرا

بابەتی دواتر

ناوی ئەو كەسانەی دەتوانن فەریزەی حەج بەجێبهێنن بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share