مەسرور بارزانی لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر هەولێر زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان باش دەزانن کە کێ لە پشتی هێرشەکانی سەر هەولێرەوەیە و ئەو کەس و گروپانەیان دەستنیشان کردووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی FRANCE 24 ڕایگەیاند، “هێرشەکانی سەر هەولێر هەوڵێكی تیرۆرستی بوون و لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم پرسە بەردەوامە و ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی چالاکییەکانی داعشەوە ڕایگەیاند، “لەم کاتەدا کە ئێمە قسەدەکەین داعش سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەش لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدایە داعش زیاتر خۆی ڕێکدەخاتەوە”.

لەبارەی پێکدادانەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا لە خاکی هەرێمدا مەسرور بارزانی وتی، “هۆکاری ئاڵۆزییەکانی سەر سنور پەکەکەیە و بوونی پەکەکە وایکردووە سنورەکان ئارامی بەخۆیانەوە نەبینن، لەبارەی سنورەکانی  ڕۆژئاوای کوردستانیش هیودارین چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە”.

لەسەر سەردانەکەی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، “سەردانی پاپا بۆ هەرێم تەنها بۆلای مەسحییەکان نییە، بەڵکو هیوادارین سەردانەکە ببێتە هۆی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ ئەو ئاوارانەی لەناو خاکی هەرێمدا دەژین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پێویستە پارێزگار ڕوونکردنەوە لەبارەی سەردانەکەی بۆ هیندستان بدات

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوی فەرمی داوا لە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەکەن لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە هۆکار…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی…
Total
0
Share