گرژی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران روویدا

پاش ئەوەی قوباد تاڵەبانی لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، کەڤەری فەیسبووکی خۆی گۆڕی بە وێنەیەکی دەستی بەهێزی سەرۆک بافڵ کە نووسراوە کۆتایی پێدەهێنین، مەسرور بارزانی و تیمی پارتی پێیان ناخۆش دەبێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی روو دەکاتە قوباد تاڵەبانی و پێیدەڵێت؛ نازانم کۆتایی بە ئێمە یا سلێمانی دەهێنن؟

قوباد تاڵەبانی-ش لە وەڵامدا پێیدەڵێ؛ “کۆتایی بە ئێوە دەهێنین، ناتوانن ئیتر دەنگی خەڵک بدزن، 11 کورسیی کۆتاکان نەما بۆ ئێوە وەکو جاران و خۆیان دەنگی
خۆیانن دەهێنن”.
بەمەش مەسرور بارزانی هەڵدەستێت و کۆبوونەوەکە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پێشتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار دینار

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دۆخی لوبنان کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share