بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار دینار

کەمێک پێش ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە بۆ 151 هەزار دینار و ئەوەش بەرزترین بەهای دۆلارە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ 25ی ئەیلول، بڕی 253 ملیۆن و 480 هەزار و 742 دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە.

لەو بڕەش، 245 ملیۆن و 930 هەزار و 742 دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی دەرەکی بووە و بڕی 7 ملیۆن و 550 هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی کاریگەری بەرچاوی لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەهۆی ئەوەی هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک لە دەرەوەی وڵاتەوە بە دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share