عەلی حەمەساڵح: شاری زەیتوون وەک قەرەبوو داوای 37 هەزار دەفتەر دۆلارم لێدەکات

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان، دوای لافاوەکەی هەولێر شاری زەیتوونی بە ‏گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو و هۆکاری لافاوەكە تۆمەتبارکردبوو، ئێستا وەک خۆی دەڵێت، ‏بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە وەک قەرەبوو داوای 37 هەزار دەفتەر دۆلاری لێدەکەن.‏

عەلی حەمە ساڵح لەسەر داواکەی شاری زەیتوون نووسیویەتی، “شاری زەیتوون، کە ‏تۆمتبارمان کردبووھۆکاری لافاوەکەی ھەولێرە، سکاڵای تۆمارکردووە، داوای 370 ‏ملیۆن دۆلار (37 ھەزار دەفتەر دۆلار)م لێدەکات، بە ھیوای دادگایەکی دادپەروەرانە”.‏

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە دوای لافاوەکەی 17ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی هەولێر ‏نووسیبووی، “پرۆژەی زەیتون و زەیتون پڵەس و ئاوێنەی شار دروستکرا، ڕێڕەوی ‏ئاوەکە ئاراستەی دارەتوو کرا، ماڵەکان و خەڵک کرانە قوربانیی پرۆژەکان”.‏

پەرلەمانتارەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردبوو، “بە یاساش بێت دەبێت ‏ئەوانەی ھۆکارن قەرەبووی خەڵک بکەن، بۆیە کەس یەخەی ئەوەی نەگرت ھۆکاری ئەم ‏دۆخە بوو”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ لە سلێمانی، هاوڵاتییه‌ك به ‌بڕێك پاره ‌و ئاڵتوونه‌وه‌ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌…
Total
0
Share