دژەتیرۆر: چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نووسراوی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، كە باسی لە مامەڵەكردن بە زەوییەوە لەلایەن دەزگاكەوە كردبوو، دژەتیرۆر دەڵێت، “پێشتر چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاندووە، “بەمەبەست بێت یاخوود بەھەڵەداچوون بێت، لە نووسینێکدا پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان باس لەوەدەکات ھێزی دژەتیرۆر لە شاری سلێمانی بە نایاسایی زەوی داگیرکردووە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بەرێزیان و سەرجەم ھاوڵاتییانی شاری سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەم بابەتە ھیچ پەیوەندیی بە ھێزی دژەتیرۆرەوە نەبووە و لەلایەن چەند کەسانێکی نابەرپرس ئەنجامدراوە، کە پێگە و دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەکارھێناوە بەناوی ھێزی دژەتیرۆرەوە مامەڵەیان بەو زەوییانەوە کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پێشتریش ئێمە ئەم باسەمان خستۆتە ڕوو، داواشمان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆ بەدواداچوون لەوبارەیەوە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ”وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەرچی زووە بەدواداچوونی وورد و لێکۆڵینەوەی جدی سەبارەت بەو پرسە و چەندین بابەتی هەستیاری گرنگی دیکە ئەنجام بدات، کە ناوی دەزگاکەمان بەکارهێنراوە و ئەنجامەکەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بخاتە ڕوو”.

دژەتیرۆر داواشی لە پەرلەمانتاران کردووە بەرپرسیارانە مامەڵە  بکەن و ناوی هێزەکانی دژەتیرۆر بۆ مەبەستی سیاسی و لێدان بەکارنەهێنن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

دوایین سەربازی ئەمریکی ئەفغانستانی جێهێشت و بایدن دەڵێت 20 ساڵ مانەوەمان کۆتاییهات

بابەتی دواتر

گرانبەهاترین جۆری قاوە لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێنی خۆمان بۆ ڕۆحی شەهید ئاكام و هاوسەنگەرەكانی دووپاتدەكەینەوە خەبات و ماندووبوونەكانیان لە یاد ناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، چل رۆژ لەمەوبەر فەرماندەیەكی قارەمان، پێشمەرگەیەكی چاونەترس، برا و هاوڕێیەكی…
Total
0
Share