نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێم بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

لە راگەیەندراوێکی یونامیدا هاتووە، یونامی جەخت لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارامی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکاتەوە کە دوور بێت لە توندوتیژی و تۆقاندن، هەروەها بەشداربووانیش سەرنجیان لەسەر کێبڕکێی ئاشتیانەی دیدگا و بەرنامەکان بێت، بۆ ئەوەی دەنگدەران بتوانن بڕیاری هۆشیارانە لەسەر سندوقی دەنگدان بدەن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هەموو کاندیدەکان و ئەکتەرە سیاسییەکانی دیکە و میدیاکان دەکەین کە بەشداربن لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ڕێزدار و گشتگیر و گفتوگۆی کراوە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنانە متمانەپێکراوبن زۆر گرنگە کە ژینگەیەکی سەلامەت دابینبکرێت و پێشوازیەکی باش لە هەموو کاندیدەکان و دەنگدەران بکرێت، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە زۆرجار لە کاتی پرۆسەکانی هەڵبژاردنەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیاواز دەبنەوە.

باسلەوەشکراوە، هەر ناکۆکییەک کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانەوە هەبێت، پێویستە لە رێگای میکانیزمە بەردەستەکانەوە چارەسەر بکرێت بە تایبەتی ئەو میکانیزمانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دانراون.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا جەختیکردووەتەوە، یونامی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.

بابەتی پێشتر

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: نابێت بانگەشەی هەڵبژاردن و پرۆسەی خوێندن تێکەڵبکرێن

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: بەشێکی دیکەی شاڕێی سالم رووناکدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە 

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، “لەگەڵ خاوەنی…
Total
0
Share