کارەبای سلێمانی: بەشێکی دیکەی شاڕێی سالم رووناکدەکرێتەوە

كاره‌بای سلێمانی، رایگەیاند، “بەشێكی دیكەی شەقامی سالم تۆڕی رووناكی بۆ دادەنرێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌ بڕی زیاتر لە (234) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتیى بەڕێوەبەرایەتیى دابه‌شكردنی کارەباى سلێمانی/رۆژئاوا بەشێكی دیكەی شەقامی سالم تۆڕی رووناكی بۆ دادەنرێت.

کارزان کەریم، لێپرسراوی هۆبەی رووناکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، كۆتا بەشی شاڕێی سالم تۆڕی رووناكی بۆ دادەنرێت كە بریتییه‌ دروستكردنی بلوار و تۆڕی رووناكی لە فولكەی هۆتێل سلێمانی پاڵاس تاوەکو بەردەم هۆتێل ئاشتی نزیك پردی رەئوف بەگ.

دەشڵێت، پرۆژەکە بریتییە لە دانانی 34 ستون و 64 گڵۆپی لید ی 150 واتی، كە بە شێوازی تایم زۆنی سلێمانی كاردەكەن، بڕیارە لە ‌ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی تەواوبکرێن، کۆى بودجەکەی بریتییە لە 229 ملیۆن دینار.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی هەڵەبجە: ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت. لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share