هەفتانە مامۆستایانی زانكۆ 30 كاتژمێر دەوام نەكەن دەرماڵەكانیان دەبڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتانە مامۆستایانی زانكۆ 30 كاتژمێر دەوام نەكەن دەرماڵەكانیان دەبڕدرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی لەسەرە و تێیدا هاتووە، “بەپێی ماددەی دوو بڕگەی 13 لە یاسای ڕاژەی زانكۆیی ژمارە 23ی ساڵی 2008 جەختدەكەینەوە كە پێویستە مامۆستایانی زانكۆ هەفتانە بە لایەنی كەمەوە 30 كاتژمێر لەناو زانكۆ ئامادەبوونیان هەبێت و دەوام بكەم بە مەبەستی بەدیهێنانی سەرجەم ئەو ئامانجانەی لە ماددەی 2ی یاسای ئاماژە پێكراودا هاتووە”.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بەپێچەوانەوە دەرماڵەی راژەی زانكۆییان بۆ خەرجناكرێت بۆ ئەم مەبەستەش راگرایەتی و سەرۆكایەتیی بەشەكان بەرپرسن لە رێكخستنی خشتەی دەوام و وانە وتنەوەی مامۆستایان”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێكی كێوماڵكردن ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) فەرەنسا دیواری مەغریبی تێکشکاند و گەیشتە یاریی کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share