سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە و ئامادەكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن كراوە.

بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە و چەند هەڵمەتێك بۆ هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران ئەنجامدەدرێت.

راشیگەیاند، چەند تیمێك بۆ هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران و لاێدانی پۆستەرەكان لە چەند شوێنێك پێكهێندراوە و لە ئەمڕۆوە ئەو هەنگاوی هۆشیارییە دەستپێدەكەن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share