كۆڕبەندی ئابوریی ئیسپانیا و هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت

وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، بە سەرۆكایەتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و بە هاوڕێیەتی كەریم سلێمان بریكاری وەزارەت و دارەوان حاجی حامید نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئیسپانیا و پورتوگال، لەگەڵ میریام فۆرتێس كوینتانیلا سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەرێمی مورسیا كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەرێمی مورسیا، لە بواری پەیوەندیی ژوورە بازرگانییەكان و كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی كشتوكاڵی و ئاودێری كرا.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا جەختیانكردەوە لەسەر ئەنجامدانی كۆنفڕاسێكی هاوبەش بەناوی (كۆربەندی ئابووریی ئیسپانیا – كوردستان) بۆ هەمان مەبەست و بڕیارە وەفدێكی ژووری بازرگانی و وەبەرهێنانی مورسیا سەردانی هەرێم بكەن، بە ئامانجی ئامادەكاری و رێكارەكانی دەستپێكردنی كۆربەندەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشیک لەداهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. وەزارەتی…
Total
0
Share