وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: نەوتی سپی لە سەنتەری شارەكان دابەشدەكرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسنەوتی سپیەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە و بەم زووانەش دەگاتە سەنتەری شارەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 52 هەزار خێزان لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە و بەم زووانەش دەگاتە سەنتەری شارەكان.

ماوەی چەند رۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا كە بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش…
Total
0
Share