لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە

دۆخی سیاسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت خراپتردەبێت، مەترسییەکانی جەنگێکی گەورە زیاتر پەرەدەستێنێت و رۆژ بە رۆژ وادەکەی نزیکتردەبێتەوەوە، لەگەڵ ئەو دۆخەشدا، نرخی نەوت و زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لەبەرزبوونەوە کردووە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهاکەی %0.96 بەرزبووەتەوە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش نرخەکەی گەیشتووەتە 71.18 دۆلار و %1.15 بەرزبووەتەوە.

هەرچی دەربارەی نرخی زێڕیشە، ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بەرامبەر بە دوو هەزار و 632 دۆلارە و %0.14ی دیکە بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

چەند بریارێک لە سودانییەوە بۆ ئەو لوبنانییانەی لە عێراقن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share