کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەندێک جار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەش دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 34

سلێمانی : 33

دهۆک : 33

کەرکوک : 36

هەڵەبجە : 35

زاخۆ :33

سۆران : 32

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 38

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق جارێکی دیکە راگەیەندراوێکی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە و جەختیکردەوە، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە دەستوور…
Total
0
Share