گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و لوبنان دەستپێدەکەنەوە

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، دووشەممەی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان دەستپێدەکەنەوە.

رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، لەسەر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی هاوکاریکردنی ئەو لوبنانییانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، رۆژی دووشەممەی داهاتوو بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دیاریکرا.

هەروەها مەناف عەبدول مونعەم، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی، رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان  سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەواوکردووە، هەروەها گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان بەغداد و بەیروت لە 1ی کانوونی دووەمی داهاتووەوە دەستپێدەکەنەوە.

وتیشی، “دەستپێکردنەوەی گەشتەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی ئاسمانی لەنێوان عێراق و لوبنان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share