چەند بریارێک لە سودانییەوە بۆ ئەو لوبنانییانەی لە عێراقن

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی لوبنانی لە عێراق دەرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەلومەرجە سەختەی کە گەلی برای لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت، وەک هاودەنگی و پشتیوانی عێراق و حکومەت و گەلەکەی، لەگەڵ برایانی لوبنان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چەند بڕیارێکی دەرکرد.

یەکەم: درێژکردنەوەی مۆڵەتی مانەوە بۆ هاوڵاتییانی لوبنانی کە لە عێراقن بۆ ماوەی سی رۆژ بەهۆی بارودۆخی جەنگی زۆرەملێوە.

دووەم: بەخشینی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە کە لە ئێستادا سەرپێچی یاسا دەکەن لەو سزایانەی بەهۆی خاڵی یەکەمەوە دەکەوێتە سەریان.

سێیەم: بەردەوام بوون لە پێدانی ڤیزای هاتنەناو عێراق بێ بەرامبەر بە هاوڵاتییانی لوبنانی کە خۆیان دەگەیەننە دەروازە سنوورییەکانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکردەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند کۆتاییهاتنی کارەکانی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داواکاری عێراق بووە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە…
Total
0
Share