گرفت بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دروستبوو

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “گرفتی ئەلیکترۆنی بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە دروستبووە”.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، گرفتی ئەلیکترۆنی لەنێوان هەرێم و عێراق دروستبووە و بانکی رافیدەین دەڵێت، چەکەکان سیستم نایان خوێنێتەوە.

باسی لەوەشکرد، بۆ چارەسەری گرفتەکە لەسەر هێڵین و بەڵێنمان پێدراوە سبەینێ چارەسەر بکرێت.

لەبارەی بڕی پارەکەوە رایگەیاند، بڕەکەی 67 ملیار و 84 ملیۆن دینارە و بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی هەموولایەكمان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت

بابەتی دواتر

پیاوێك بە جلوبەرگی ژنانەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share