بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی هەموولایەكمان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بۆ یەكێتیی زانایان هیوادەخوازێت هەوڵی هەموولایەك لەپێناو خزمەتی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی
بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ئێمە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایان و زانایانی ئاینی دەڕوانین، هەوڵەكانیان لەپێناو قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی بەرز دەنرخێنین.

پارێزگاریكردن لە بەها باڵا و پیرۆزەكانی ئیسلام ئەركی هەموومانە و هیوادارم هەوڵی هەموولایەكمان لەپێناو خزمەتی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنیت، دوو بە کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکانی بازیان-رانیە دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای…
Total
0
Share