زانكۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی كارادەكرێت

بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەمڕۆوە وێبسایتی زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ کارادەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ وێبسایتی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی کارادەبێت و تا 30ی ئەیلولی 2024، بەردەوام دەبێت.

ئاشکراشیکرد، ده‌رچووان ده‌بێت سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (Username) و (Password).

وەرگرتن لە زانکۆکان بەپێی ریزبەندی ئەو کۆلێژ و بەشانە دەبێت کە دەرچووان لە زانکۆلاین پێشکەشی دەکەن بە رەچاوکردنی کۆنمرەی خوێندکار، بۆیە پێویستە بە وردی ریزبەندیی ئەو کۆلێژ و بەشانە دیاری بکەن کە ئارەزوو دەکەن خوێندنی تێدا تەواوبکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەڵێت.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەیەکی ئەمریکی پلانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش باران دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share