کوردێک دەبێتە هۆکاری دۆزینەوەی کەسێک کە دوو ساڵە لەناو ماڵەکەیدا مردووە

کوردێک بەناوی کاروان محەمەد، دەبێتە هۆکار بۆ دۆزینەوەی تەرمی کەسێک کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەناو ماڵەکەیدا مردووە و کەس پێی نەزانیووە.

ڕووداوەکە لە باشوری شاری ستۆکۆڵم بووە و کاروان کاتێک سەردانی هاوڕێیەکی کردووە، لەهەمان باڵەخانە، ئەوە بۆی بووە بە پرسیار کە ماوەیەکی زۆرە گلۆپی ماڵەکەی کوژاوەتەوە و کەس سەردانی ناکات.

کاروان محەمەد، بە ڕادیۆی سوید – بەشی کوردی ڕاگەیاندووە، “کاتێک چەندجارێک پۆلیسم ئاگادارکردەوە پۆلیس هات و دوای بانگکردنی تیمێکی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی تەرمی کرد، دواتر تیمەکە ئەوەی ئاشكراکرد، کە پیاوە سویدییەکەی دوو ساڵە مردووە”.

بە پێی وتەی ئەو کوردە، کاتێک پۆلیس چووە ناو ماڵەکەیەوە دەرکەوت، لەمانگی چواری ساڵی 2019ەوە هیچ پۆستێکی نەخوێندوەتەوە و پۆستەکانی هەموو کەڵەکە بوون، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو پیاوە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە مردووە”.

کاروان دەڵێت، “من هەستێکی ناخۆشم هەبوو کاتێک زانیم کەسێک ماوەی دوو ساڵە مردووە و کەس پێی نەزانیووە، خۆم خستە شوێنی ئەو پیاوە و هەستێکی ناخۆشم هەبوو”.

هۆکاری ئەوەی کە کەس بە ئەو کەسەی نەزانیووە مردووە، ئەوەیە، کە کرێی خانوو، کارەباکەی بە ئۆتۆماتیک لە هەژمارەکەی داشکێندراوە.

ڕێکخراوێکی سویدی ئاشکرایکردووە، سەد هەزار کەسی سویدی بە تەنها دەژین و لە هەفتەیەکدا ئەگەری دۆزینەوەی تەرمێک هەیە، کە ماوەیەکی زۆرە مردووە و کەس پێی نەزانیووە.

ڕێکخراوەکە ئەوە ئاشکرادەکات، هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەتنینە و لوکداون لە شارەکاندا، هۆکارێکی دیکەیە بۆ مردنی کەسانێک، بەبێ ئەوەی کەس پێیان بزانێت.

بابەتی پێشتر

زەڕافەکان چۆن دەخەون؟

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: پێشبڕکێیەکی ئۆتۆمبێلمان هەڵوەشاندووەتەوە لەسەر پێنج هەزار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك لیتر بەنزین 100 دینار…
Total
0
Share