ناوەندیک لە ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵی سڕینەوەی بیری توندڕەوی دەدات لای منداڵان

بەهۆی ئەوەی کۆتا شوێن، کە وەک دەسەڵاتی چەکدارانی داعش مابوو، بەشێك لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، منداڵان قوربانیی بیری توندڕەوی بوون، ئێستا ناوەندێک لە ڕۆژئاوا هەوڵدەدات ئەو منداڵانە چاکسازی بکات و بیریان لە توندڕەوی ئازاد بکات.

ناوەندی (هەوری) ئەو ناوەندەیە، کە تایبەتمەند کراوە بە گێڕانەوەی هزری منداڵانەی منداڵان، کە قوربانیی بیری توندڕەوین.

ناوەندەکە لە گوندی تەل مەعروف لە نزیک قامیشلۆ دروستكراوە و یەکەم ناوەندی تایبەتمەندە بەو بوارە لە رۆژئاوای كوردستان، داڵدەی کۆمەڵێک منداڵی قوربانیی دەستی داعشی داوە.

بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا دوێنێ 17ی ئایار پشتیوانیی لۆجستیی پێشکەشی ناوەندەکە کرد و پشتگیریی خۆی دووپاتکردەوە بۆ گەڕانەوەی منداڵەکان دوورخستنەوەیان لە هزری توندڕەوی.

لەو پاڵپشتیە لۆجستییانەی بەڕێوەبەریی خۆسەر پێشکەشی کرد، کتێبی فێرکاری و ئامێری سڵاید شۆ و پێداویستیی دیكە بوون.

نوسینگەی کاروباری چاکسازیی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشكرایکرد، ئەم پشتیوانیانە بۆ دژایەتیکردنی ڕێکخراوی ئیسلامیی داعش و بیری توندڕەوییە لە ناوچەکەدا.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بە بەڵگەوە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە دژی پەكەكە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی بە چەک و كامێرای نهێنییەوە دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share