سودانی سەردانی نیویۆرک دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی نیویۆرک بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردنە لە 79 هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا کە زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان بەشداری تێدادەکەن، وتاری عێراق پێشکەشدەکات.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی چەند وڵاتێک و بەرپرسانی رێکخراو و ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدات.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ بونیادنانی كەسێتیی منداڵەكەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share