لە لوبنانەوە چەند موشەكێك ئاڕاستەی ئیسرائیل كران

چەند موشەكێك لە باشوری لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كران، موشەكەكانیش لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە تێكشكێنران.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، سێ موشەك لە باشووری لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراون و لەلایەن سوپای وڵاتەكەیانەوە تەقینراونەتەوە.

هاوكات ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تویتێكدا ڕایگەیاندووە، سێ موشەكەكە، لە شوێنێكی گەشتیاریی نزیك دەریای سپی تەقینراونەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، فڕۆكەكانی ئیسرائیل بە ئاسمانی لوبناندا دەسوڕێنەوە و چاودێریی ناوچەكە دەكەن.

ماوه‌ی زیاتر لە هه‌فته‌یه‌كه،‌ شه‌ڕ و پێكدادان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە كەرتی غەززە بەردەوامی هەیە، بەگوێرەی ئامارەكانیش نزیكەی 300 فەڵەستنی برینداربوون و 56 هاوڵاتی كوژراون، ژمارەیەك سەركردەی حەماسیش لەنێو كوژراوەكانن، هەروەها 17 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل برینداربوون، و پێنج هاوڵاتی ئەو وڵاتەش بەهۆی موشەكەكانی حەماسەوە كوژراون.

بابەتی پێشتر

كازمی: ئه‌و شه‌ڕە گه‌نده‌ڵییەی له‌ ساڵێكدا كردمان یه‌كسانه‌ به‌ هه‌وڵی17 ساڵی ڕابردوو

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند بەسەر لایپزیکدا سەرکەوت و "دی ئێف بی پوکاڵ"ی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share