عومان پێشوازی لە ڕێككەوتنی مەغریب و ئیسرائیل دەكات.. خۆی دەبێتە پێنجەم؟

میرنشینی عومان، پێشوازی لە ڕێككەوتنەكەی دوێنێی مەغریب و ئیسرائیل دەكات.

دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی ئاشتی لەنێوان مەغریب و ئیسرائیل-دا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 11ی كانونی یەكەم، وەزارەتی دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، “پێشوازی لە دروستبوونی پەیوەندیی دیپلۆماتی لەنێوان مەغریب و ئیسرائیل-دا دەكات و هیواخوازە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزكردنی هەوڵەكانی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.”

پێشتر و لەكاتی ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرەین دا، میرنشینی عومان پێشوازی لەو دوو ڕێككەوتنە كردبوو، ئەوكات سیت فرینتزمان، شیكەرەوەی سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وتارێكدا ڕایگەیاندبوو، “پشتگیریكردنی عومان لە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، هەڕەمەكی و ڕێكەوت نییە، بەڵكو ئاماژەیە بۆ ویستی عومان بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكبكەوێت.”

هەرچەندە وەزیری دەرەوەی عومان ساڵی ڕابردوو وتبووی: “عومان لەگەڵ ئیسرائیل دا ڕێكناكەوێت”، ئەوا پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین و سودان و مەغریب دا، وەك چاودێران شیكردنەوەی بۆدەكەن، ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ویستی عومان بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل-دا، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بنیامین نەتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی ئەو وڵاتەی كردبوو، پاشان و دوای مردنی شا قابووس پادشای عومان، نەتەنیاهو ناوبراوی بە “پیاوێكی مەزن” ناوزەد كردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەبارەی هاوسەرۆكانی یەكێتییەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

لە ڕوونكردنەوەیەكدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، بە پشتگیریی هاوسەرۆكانی یەكێتیی ڕوبەڕووی ئەوانە دەبنەوە کە ڕێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەرک و…
Total
0
Share