كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ھیچ لایەنێك نازانێت دەنگدەر دەنگی بە كام لایەن داوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دەنگداندا هیچ كەس نازانێت كێ دەنگ بە كێ دەدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سوورین لەسەر ئازادیی دەنگدانی دەنگدەران بە هەر كاندیدێكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی نهێنییەكانی دەنگدان و هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت بزانێت دەنگدەر دەنگی بەكێ داوە.

قسەكانی جومانە غەلای بۆ دڵنیاكردنەوەی ئەو كەسانەیە كە دەترسن لە دزەكردنی زانیارییەكانی دەنگدەر و ترسیان هەیە لەوەی دەنگەكانیان ئاشكراببێت، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان هەموو دەنگۆیەكی لەو شێوەیەی رەتدەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەنیازیت سبەینێ بچیتە گەشت و سەیران؟

بابەتی دواتر

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 558 هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
Total
0
Share