لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 558 هەزار دینارە.
دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 558 هەزار دینار بووە.
راشیگەیاند، ئەو بڕیارانەی لە شەوی رابردوو سەبارەت بە كەمكردنەوەی رێژەی سوودی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا دراون، بۆ ئەمڕۆ كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ نەبووە.