لە هەولێر لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادەڕۆیی و سزادانی سەرپێچیكاران

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند،هەست دەکرێت زێدەڕۆییەکان ڕوو لەهەڵکشانە و ئەو پرسەش بووەتە مایەی نیگەرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیە بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی زیادەڕۆیی و سزادانی سەرپێچیکاران.

ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرانی (پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتوچۆ) و لیژنەی زیادەڕۆییەکان، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکە تایبەت بەپرسی زیادەڕۆییەکان لە سەر داواکاری وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەكەدا ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەكردووە، “هەست دەکرێت زیادەڕۆییەکان بۆ سەر موڵکی گشتی ڕوو لە هەڵکشانە و ئەو پرسەش بووەتە مایەی نیگەرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ناوبراو پۆلێنکردنی جۆرەکانی زیادەڕۆیی بەمشێوەیە دیاریکردوە:

1- زیادەڕۆیی لەسەر موحەرەماتی شەقام، بەتایبەتی ڕێگاکانی دەرەوەی شار کە قوربانی زۆری لێکەوتۆتەوە.

2- زیادەڕۆیی لەسەر بۆڕی نەوت، بەتایبەتی لەناو ئەو باخانەی كە دەکەونە سەر ڕێگەی ئەو بۆڕییانە.

3- زیادەڕۆیی لە سەر ڕێڕەوی ئاو کە بووەتە هۆی دروستبوونی کارەسات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕێبەر ئەحمەد وتوویەتی، “نابێت بەرپرسانی ئیداریی خۆیان لەو بەرپرسیارێتییە ڕاستەقینە بەدووربگرن و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەو زیادەڕۆییانەی لە سنووری ئیدارەی ئەوان دەکرێت”.

چارەسەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پرسی زیادەڕۆیی ئەمانەن:

1- لیژنەیەک لە هێزەکانی (ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیس) پێکبهێنرێت، هەر زیادەڕۆییەک لەسەر بۆری نەوت کرابێت کە شادەماری ئابوریی هەرێمی کوردستان لایەنی سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە و ئەو زیادەڕۆییانە لاببرێت.

2-هەمان لیژنە بەیاوەری پۆلیسی هاتوچۆ، چارەسەری هەموو ئەو زیادەڕۆییانە بکات کە کراوەتە سەر شەقامی دەوڵەت، بەتایبەتی ئەوانەی لە شەقامە سەرەکیەکان ئەنجامدراوە.

3- پیێویستە لەپارێزگای هەولێر تیمێکی تایبەت پێکبهێنرێت، بەهەماهەنگی لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان، هەر سەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیاری چارەسەرکردنی بدرێت، ئەو کەس و لایەنەشی ڕێگەیداوە بە ئەنجامدانی زیادەڕۆییەکە ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

4- زیادەڕۆیی لەسەر ڕێرەوی سەرەکی و فەرعیەکانی ئاو بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراونییە و بەهەموو شێوەیەک پێویستە چارەسەربکرێت، چونکە ئەمە هۆکارە بۆ دروستبوونی لافا و نانەوەی کارەسات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها تاوانبارە سەرەكییەكە سزا درا
هیچ تۆمەتبارێكی كۆمەڵكوژكردنی خانەوادە كوردەكەی كۆنیا لە زیندان نەما

جگە لە تاوانباری سزادراو، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر دۆسیەی كوشتنی خانەوادە ‏كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرابوون، ئازادكران.‏ ئێوارەی ڕۆژی 30ی…
Total
0
Share