ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆدەبێتەوە و پرسی سەرژمێری دانیشتووان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاووتوێدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەدەچێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان کە بڕیارە لە 20 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عێراق بەڕێوەبچێت تاووتوێ دەکرێت و گرنگی ئەنجامدانی پرۆسەکە لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەخرێتەروو.
بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەبکرێت.